لە عێراق و ناوچەکە

مقاوەمە لە شەو رۆژێکدا 24 هێرشی ئەنجامداوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بە گوێرەی ئەو بڵاوکراوانەبێت، کە لە پێگەی تەلەگرامی خۆی بۆ رای گشتیان دەنێرێ، گروپەکانی سەر بە موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، کە دیارترینیان “ئەولیا دەم”ە، لە 24 کاتژمێردا 24 هێرشمان ئەنجامداوە لە عێراق.

موقاوەمە دەڵێ، 24 هێرشی جۆراوجۆریان کردووەتە سەر ئامانجەکانیان لە عێراق و ناوچەکە.

شەوی رابردووش هێرشێکی چڕ لەسەر ژمارەیەک ئامانجی سلێمانی بوو، داتاکانی ئەم گرووپە دەری دەخەن کە رۆژی 4.3.2026 چڕترین رۆژی هێرشەکانیان بووە، کە تێیدا 29 هێرشیان ئەنجامداوە.

هێرشەکان بە بەکارهێنانی دەیان درۆن و موشەک ئەنجامدراون، لە دوای دەستپێکردنی گرژییەکانی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، کۆی گشتی هێرشەکانیان گەیشتووەتە 197 هێرش.

گروپێکی مقاوەمە؛ ئێمە هێرشەکانی سەر هەولێرمان ئەنجامد...

گروپێکی مقاوەمە؛ ئێمە هێرشەکانی سەر هەولێرمان ئەنجامداوە