کۆگای کەرەستەی دروستکردنی زایی بووە

پارچەی درۆن کۆگایەکی لەسەر رێگای گەزنە سووتاند

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

بەهۆی ئەو درۆنەی لە سەر رێگای گەزنە کەوتەخوار، ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو تەنی نامۆ لە هەولێری پایتەخت کەوتنەخوارەوە کە یەکێکیان لە نزیک گوندی لوبنانی و ئەوەی دیکەشیان لە نزیک کۆگاکانی سەر رێگای گەزنە بوو، شایەتحاڵان دەڵێن، درۆن بوون و لەلایەن سیستمی بەرگری موشەکی هێزەکانی ئەمریکا خراونەتەخوارە.

پارچەی ئەوەیان کە لەسەر رێگای گەزنە کەوتووەتەخوار بەئاگرەوە کەوتووەتە ناو کۆگایەکی دروستکردنی زایی و ئاگرێکی گەورەی دروستکرد.

دوای رووداوەکە 10 تیمی بەرگری شارستانی چوونەتە شوێنەکە و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دوو تەنی نامۆ لە هەولێر خرانەخوارەوە

دوو تەنی نامۆ لە هەولێر خرانەخوارەوە