رانیە و سەیدسادق
ئەمڕۆ پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکەین
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
سایلۆکانی رانیە و سەیدسادق جووتیاران ئاگادار دەکەنەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە دەتوانن سەردانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی گەنم بۆ ساڵی 2016.
بە پێی راگەیەندراوێکی سایلۆی رانیە، کە لە 9.3.2023 لە فەیسبووکی خۆیان بڵاوکراوەتەوە، رێژەی 21.12٪ـی ئەو پارەیە ماوە، کە بۆ گەنمی بەرهەمهێندراوی ساڵی 2016 دەدرێت بە جووتیاران و ئەمڕۆ چەکەکان بۆ پێدانی ئەو بڕە پارەیە دابەش دەکرێت.
ژمارەی چەکەکان 100 دانەن و جووتیاران پێویستە ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی لەگەڵ ئەو بەڵێننامەیەی پێیدراوە، پێبێت.
هەر ئەمڕۆ لە سایلۆی سەیدسادقیش دەست بە پێدانی چەکی پارەی گەنم بۆ ساڵی 2016 دەکرێت و سایلۆکە دەلێت، ژمارە کارتی (501 – 1000) دابەش دەکرێت.
بۆ ئەو جووتیارانەی کە گەنمەکە بەناوی خۆیان رادەست نەکراوە، پێویستە وەکالەتیان پێ بێت.
هەروەها ئەگەر ئەو جووتیارەی گەنمەکەی بەناوە و وەفاتی کردووە، پێویستە ئەو کەسەی چەکی پارەکە وەردەگرێت، قەسام شەرعی لەگەڵ خۆی بێن و میراتگرەکانی بەڵێننامەی بەناوکردنیان بۆ یەکێک لە میراتگرەکان پڕکردبێتەوە.