بەیاننامەی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه
ئەوروپا و کەنداو هه‌وڵی راگرتنی شه‌ڕی ئێران ده‌ده‌ن و دەشڵێن “نابێ چەکی ئەتۆمی هەبێت”
964+
فەرهاد حەسەن
وڵاتانی ئەوروپا و کەنداو بەیاننامەیه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و دەڵێن، رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەوڵی دیپلۆماسی وەگەڕبخەن بۆ رێگریکردن لە دەستکەوتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی و راگرتنی شه‌ڕ.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو و یه‌كێتی ئه‌وروپا، لە کۆبونەوەیه‌كی نائاساییدا رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌وڵی دیپلۆماسی هاوبه‌ش به ئامانجی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی درێژخایه‌ن كه رێگه له ئێران بگیردرێت له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئەو چارەسەرە کۆتایی بە بەرهەمهێنان و بڵاوبونەوەی موشەکی بالیستیکی ئێرانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەر تەکنۆلۆژیایەکی دیکە ده‌هێنێت، کە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان دەکات.
وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو داوا له ئێران ده‌كه‌ن “چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکان”ی لە ناوچەکە و لە ئەوروپادا ڕابگرێت و لە کۆتاییدا رێگە بە گەلی ئێران بدات کە داهاتووی خۆیان دیاری بکەن.
وەزیرەکانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و كه‌نداو جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی سەلامەتی ئاسمانی ناوچەکە و ڕێڕەوی دەریایی و ئازادی گەشتکردن له‌وانه له گەروی هورمز و باب ئەلمەندەب ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ڵوێستی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو له‌كاتێكدایه كه له رۆژی شه‌ممه28.2.2026 ه‌وه هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردوه و تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه، ئێرانیش بنكه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتانی كه‌نداو و ناوچه‌كه ده‌كاته ئامانج.