پۆلیس داواى هاوکارى دەکات
گەنجێکى سلێمانى لە شەوى رابردووەوە بێ سۆراغە
964+
وریا فەتاح
پۆلیسی سلێمانی وێنە و زانیاری لەسەر گەنجێکی ونبوو بڵاوکردەوە کە ناوی “ئادەم عەلی”ـیە و لە درەنگانی شەوی رابردووەوە بێسەروشوێنە.
بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، ئەو گەنجە لەدایکبووی ساڵی 2005ـە و بەوتەی کەسوکارەکەی “باری دەروونی ناجێگیرە”.
ئادەم، کاتژمێر 12:00ـی شەوی رابردوو لە ماڵ چووەتە دەرەوە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ دۆسیەکەی لە بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد کراوەتەوە.
پۆلیس داوا لە هاوڵاتیان دەکات هەرکەسێک زانیاری لەسەر هەیە یان دەیبینێت، پەیوەندی بە کەسوکارەکەیەوە بکات لەڕێگەی ئەم ژمارانەوە:
07702172321
07719690273