سەرەی دوورودرێژی خانەنشینان لە سلێمانی بۆ وەرگرتنی موچە. فۆتۆ: ئەرشیفی 964
موچەی مانگی 2ی كوردستانیش هێشتا دیار نییە
بەغدا موچەی مانگی 3ی خانەنیشینانی دابەش كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دامەزراوەی خانەنشینی نیشتمانی، خەرجکردنی موچەی خانەنشینی بۆ مانگی ئادار راگەیاند.
حوسام عەبدولسەتار، یاریدەدەری لێپرسراوی دامەزراوەكە، ئەمڕۆ سێشەممە 3.3.2026 بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: “بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی ژمێریاری، دەستەی خانەنشینی نیشتمانی دەستیکردووە بە خەرجکردنی موچەی خانەنشینی بۆ مانگی ئاداری 2026”.
داواشی كرد “ئەو خانەنشینانەی کە نامەیان پێدەگات، سەردانی بانکەکان و شوێنەکانی پارەدان بکەن بۆ وەرگرتنی موچەكانیان”.