لەبەر بێ كارەبایی

خەڵكی دوكان رژانە شەقامەكان و رێگای دوكان – سلێمانییان داخست

+964

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

بۆ سێیەمین جارە خەڵكی قەزای دوكان لەبەر نەبوونی كارەبای نیشتمانی، خۆپیشاندان دەكەن و ئەمشەویش رێگای سەرەكیی دوكان بۆ سلێمانییان داخست.

محەمەد جەلال، خۆپێشاندەرێكی دوكانە و بە 964ی وت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تەنیا چوار كاتژمێر كارەبایان پێداوین و لەدوێنێوە ئەوە سێیەم جارە شەقامەكە دادەخەین، كۆڵیش نادەین تا داواكارییەكەمان جێبەجێ دەكرێت.

وتیشی، بۆ قەزای دوكان كە خۆی بەرهەمهێنەری كارەبایە، ناكرێت دۆخی بەم جۆرەبێت و پێمان قبوڵ ناكرێت، چونكە ئێمە وەك شوێنەكانی دیكە بەدیلمان نییە و لەناو قەزاكەدا مۆلیدەی ئەهلی نییە.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئێستا هەموومان هاتووینەتە بەردەم قایمقامیەتی دوكان و داوای چارەسەر دەكەین، تا كارەبامان بۆ نەگەڕێندرێتەوە شەقامەكە چۆڵ ناكەین.

964 بۆ گەیاندنی داواكاری خۆپیشاندەران، چەند جارێك هەوڵیدا و پەیوەندی بە سیروان لالە سەرحەد، قایمقامی قەزای دوكان و مەهدی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری كارەبای دوكانەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی بێ كارەباییەوە دانیشتووانی گەڕەكی یوغسلاف لەقەز...

بەهۆی بێ كارەباییەوە دانیشتووانی گەڕەكی یوغسلاف لەقەزای دوكان گردبوونەوە