سەفەر بۆ ئێرانیش ناکرێت

شەڕ دەروازەی حاجی ئۆمەرانی داخست و جموجۆڵی بازرگانی راگیرا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا، دەروازی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رووی لە چۆڵی کرد و بە ئەستەم دەبینرا هاتوچۆی پێدا بکرێت، بەڵام لە دوێنێوە هەر بە تەواوی داخراوە.

ئەحمەد بارزان عەلیکۆ قایمقامی قەزای چۆمان، بە 964ـی وت، “مەرزی حاجی ئۆمەران لە دوێنێوە بۆ جوڵەی بازرگانی بە تەواوی داخراوە، بۆ هاتوچۆی گەشتیاریش سنوردارە بە جۆرێک هەڵگری پاسپۆرتی ئێرانی تەنیا رێگای پێدەدرێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی، هەڵگری پاسپۆرتی عێراقیش دەتوانێت بێتەوە، واتە لەئێستادا هاوڵاتی عێراقی ناتوانێت، سەفەر بۆ ئێران بکات و هاوڵاتی ئێرانیش ناتوانێت بێتە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق”.

وەک باسی دەکات، دەروازەکە لە دیوی ئێران داخراوە، هەرچەندە قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی دیوی ئێران کردووە لەسەر کردنەوەی دەروازەکە، بەڵام قسەی ئەوان ئەوەیە، فەرمانەکە لە سەرووی خۆیانەوە هاتووە و نازانن تا کەی بە داخراوی دەمێنێتەوە.

حاجی ئۆمەران یەکێکە لە دەروازە نێودەوڵەتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و ساڵانە داهاتێکی زۆری هەیە، هەم لەڕووی بازرگانی و هەمیش لەڕووی گەشتیارییەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

هاتوچۆ بەئۆتۆمبێلی تایبەت لە مەرزی حاجی ئۆمەران رادەگ...

هاتوچۆ بەئۆتۆمبێلی تایبەت لە مەرزی حاجی ئۆمەران رادەگیرێت