خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوون
سوپای پاسداران هەڕەشە دەکات و ئیسرائیلیش لوبنانی وێران کرد
964+
شۆڕش قادری
سوپای پاسدارانی ئێران پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەیەمین شەپۆلی هێرشەکانیان تەلئەبیب، حەیفا و قودسی کردووەتە ئامانج، لە بەرامبەردا ئیسرائیلیش لوبنانی بۆردومان کرد و خەڵكێکی زۆر ئاوارە بوون.
سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە دانیشتووانی ئیسرائیل لە بنکە حکومی و سەربازییەکان دووربکەونەوە، چونکە هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانی “دوژمن” فراوانتر دەبێت و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناو ئیسرائیلدا ناوەستێت.
لە بەیانی ئەمڕۆشەوە، هێرشێکی چڕی سوپای ئیسرائیل دەستی پێکردووە بۆ خوارووی لوبنان، خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوون.
دەنگوباسی ئەوە هەیە سوپای ئیسرائیل بە هێزی پیادە بچێتە ناوەوە و خوارووی لوبنان داگیر بکات.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش رایگەیاند، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 31 کەس کوژراون و 149 کەسی دیکەش بریندار بوون.