200 فڕۆکە و 500 موشەک
دوای کوژرانی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران شەڕ هەر بەردەوامە
964+
توانا نەقی
لە دوێنێوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل/ئەمریکا و ئێران بەردەوامە و تا دێت فروانتر دەبێت بەتایبەت دوای کژرانی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران.
لە بەرنامەیەکی تایبەت عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆکاروباری سەربازی دەڵێت، ئیسرائیل بە 200 فڕۆکە و 500 موشەک هێرشەکانی دەستپێکرد و بۆردومانی شوێنی مانەوەی رابەری داوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێزە بەقەد هەموو هێزی شەڕی 12 رۆژە بووە و لەبەر ئەوەی هیچ هەڵەیەک روونەدات بۆیە ئیسرائیل و ئەمریکا بەو فراوانییە دەستیان پێکرد.
ئێران هێشتا دەستی نەکردووە بە وەشاندنی موشەکە بالیستییەکانی تەنیا دوێنێ زیاتر لە هەزار موشەکی ناوەندی بەکارهێناوە.