بەرنامەی تایبەت لەگەڵ عەقید ئەسعەد

شەڕی موشەک و درۆنەکان لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەردەوامە

964+

توانا نەقی

لە دەورووبەری کاتژمێر 9:00ـی بەیانییەوە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کارووباری سەربازی باسی تەوقیتی هێرشەکان دەکات و دەڵێت چەند هۆکارێکی هەبووە یەکێک لەوانە ئەمڕۆ شەممە بووە و پشوو بووە، هەروەها کۆبوونەوەی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ئێران بووە.

هەروەها باسی سەرەتای هێرشەکە دەکات کە بە موشەکەکانی تۆماهۆک و کروز کراوە و دواتر درۆنیش بەکار هێنراوە، هەرچی ئێرانیشە بە موشەکی ناوەندی وەڵامی داوەتەوە و بنکەکانی سەربازی ئەمریاکای لە خەلیج و ناوچەکە کراونەتە ئامانج.