باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین:
“سه‌رجه‌م خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر رایگه‌یاند، سەرجەم خوێندكارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سه‌ڵاحەدین ئاگادار دەکەینەوە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین سامان عەبدوڵلا به 964ی راگه‌یاند، لەسەر راسپاردەی پ.د.کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و لەبەر بەرژەوەندی گشتی، بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆی سەڵاحەدین دادەخەین.
هه‌روه‌ها وتی، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە خوێندكارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکان دەکەین ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان بکەن.
ئه‌و پێشهاته دوای ئه‌وه دێت شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستیپێكرده‌وه و ژماره‌یه‌ك مووشه‌كیش ئاراسته‌ی هه‌ولێر كراون.