شایه‌تحاڵێک بۆ 964
“چوار جار مووشەک ئاراسته‌ی مه‌تاڕی هەولێر كرا”
964+
عه‌بدولعه‌زیز خالند
شایه‌تحالێك له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ده‌ڵێت، له به‌یانییه‌وه چوار جار هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه و هه‌مووی به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه.
سەرفراز سەلیم، هاوڵاتی و وه‌ستایه‌كی بیناسازییه و له كۆمه‌ڵگه‌ی سێبران خه‌ریكی كاركردنه و به 964ی وت، خۆی بینیویه‌تی ئه‌مڕۆ چوار جار هێرشی مووشه‌ك كراوه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، به‌ڵام هه‌مووی به‌رپه‌رچدراوه‌ته‌وه.
هاوكات په‌یامنێری 964ی ئه‌وه‌ی به چاوی خۆی بینیوه، دوو جار مووشه‌كه‌كانی ئێران، كه ئاراسته‌ی سنووری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كراون، پووچه‌ڵ كرانه‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا