بنكه‌ی سه‌ربازیی عوده‌ید له قه‌ته‌ڕ
چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكی كرانه ئامانج
ئێران هێرشی كرده‌سه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ری
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویكران كرده‌وه، هێرشەکانی ئێران، ئیمارات و کوێت و بەحرێن و قەته‌ری گرتووەتەوە، له ئه‌بوزه‌بی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بیستراوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تائێستا سعودیە و عومان سەلامەتن و به‌ر هێرشی مووشه‌كیی ئێران نه‌كه‌وت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی ده‌ڵێت، 400 مووشه‌كی ئێرانی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون.
تا ئێستا ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌ك مووشه‌ك گه‌یشتووه‌ته ئیسرائیل و ئه‌ویش له ئاسمان شكستی پێهێنراوه.
ئه‌م هێرشانه له وه‌ڵامی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م به‌یانییه ئیسرائیل هێرشی مووشه‌كیی كرده سه‌ر تاران و چه‌ند شارێكی دیكه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ئێران و شه‌ڕێكی گه‌وره‌یان ده‌ستپێكردووه.