"ئەگەر نیازپاک بن دەگەینە رێککەوتن"

ترەمپ: حەز ناکەم پەنا بۆ هێزی سەربازیی دژبە ئێران ببەم

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئەگەر نیەتی کاربەدەستانی ئێران پاک بێت و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن، حەز ناکات پەنا بۆ هێزی سەربازیی دژبەو وڵاتە ببات.

لە نوێترین لێدوانیدا بۆ رۆژنامەنووسان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “لە هەندێک کاتی پێویستدا، رەنگە بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی ئێران ببێتە ناچاری، بەڵام بەگشتی، حەز ناکەم پەنا بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژبە ئێران ببەم”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بەرپرسانی تاران بە نیازپاکی بچنەسەر مێزی گفتوگۆ و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن، دەگەنە رێککەوتن.

ترەمپ دووپاتیشیکردەوە، رێگە نادەن ئێران بە هیچ شێوەیەک ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و وتیشی، “تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتاییم لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران نەداوە، بەڵام بەگشتی لە رەفتارەکانیان رازی نیم”.

دوێنێ پێنجشەممە 26.2.2026 گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی نوێ بەڕێوەچووە و بڕیارە هەفتەی داهاتووش جارێکی دیکە کۆببنەوە.

گرژییەکانى ئێران و ئەمریکا لەبەرژەوەندى عێراقە

گرژییەکانى ئێران و ئەمریکا لەبەرژەوەندى عێراقە

ئێران و ئەمریکا لە جنێف گفتوگۆ دەکەن

ئێران و ئەمریکا لە جنێف گفتوگۆ دەکەن