بڕیاری کۆمپانیای سۆمۆیە

هەناردەی نەوت لە هەرێم بۆ دابینکردنى سیولەی پێویست زیاد دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” رایگەیاند، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتدا گەیشتووەتە 3.6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە پشکی هەرێمیش لەم رێژەیەدا 200 هەزار بەرمیل بووە.

پلانەکە وایە، لە مانگی ئازاری داهاتوودا هەناردەی نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان، بە رێژەی 10% زیاد بکات.

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” دوێنێ پێنجشەممە رایگەیاند، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتدا گەیشتووەتە 3.6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا پێشبینی دەکرێت لە مانگی ئازاری داهاتوودا هەناردەی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم بە رێژەی 10% زیاد بکات.

بەوەش، رێژەکە دەگاتە 220 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا ئەوەش دوای زنجیرەیەک لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی فیدڕاڵ، کە ئامانج لێی دابینکردنی سیولەی پێویستە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی گشتیی وڵات و پشتیوانیکردنی داهاتەکان.

کەسی یەکەمی سۆمۆ؛ رێکەوتنی نەوتی سەرکەوتوو بوو

کەسی یەکەمی سۆمۆ؛ رێکەوتنی نەوتی سەرکەوتوو بوو