رۆژانە نرخی دادەبەزێت

نرخی BYD شکا و خاوەن پێشانگایەک دەڵێ، خەتای تیک تۆکە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە ئێستادا ئۆتۆمبێلی چینی، زۆرینەی بازار و شەقامەكانی هەرێمی كوردستان، عێراق و جیهانی داگیرکردووە، بەلام تادێت ئۆتۆمبێلی BYD نرخی دادەبەزێت.

عەبدولباسید عەبدولسەمەد خاوەن پێشانگایە بۆ 964وتی، داوا دەكەین ریكلامی ئۆتۆمبێلی BYD لە تیك تۆك رابگیرێت، چونكە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە هۆكاری هاتنە خوارەوەی نرخەكەیەتی.

لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆ تەنیا BYD، لە نێوان دوو بۆ پێنج وەرەقە دابەزیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25.2.2026 محمەەد مەنتك فرۆشیاری ئۆتۆمبێل بە 964ی وتی، سۆشیال میدیا هۆكاری دابەزینێ نرخەكەیەتی كەسانێك تەنیا بۆ ریكلام ماڵی خەڵك هەراج دەكەن،

ئەرسەلان ئیسماعیل بەهەمان شێوە فرۆشیاری ئۆتۆمبێلە لە پێشانگاكانی هەولێر بۆ 964 وتی، ئۆتۆمبێلی چینی و بی وای دی بازاری بەتەواوی تێك داوە ، ئێستا نرخی خۆشی هاتووەتە خوار تەنانەت بازاری ئۆتۆمبێلی تاكسیشی تێك داوە و رایگرتووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

گرانترین ئۆتۆمبێلی پێشانگەی هەولێر چینییە و بایی 27 دەف...

گرانترین ئۆتۆمبێلی پێشانگەی هەولێر چینییە و بایی 27 دەفتەرە