کاتێک عەقڵ میوان نییە

سەرگوزشتە؛ ئەو بکوژانەی نەیاندەزانی کێ دەکوژن!

964+
ژوورى هەواڵ

ترسناکترین مرۆڤ ئەو کەسە نییە کە چەکی پێیە، بەڵکو ئەو کەسەیە کە عەقڵی خۆی داوە بە دەم باوە و بێ ئەوەی بیر بکاتەوە، فەرمانی کوشتن جێبەجێ دەکات. لەم ئەڵقەیەی “سەرگوزشتە”، سێ چیرۆکی راستەقینە دەگێڕینەوە کە دەیسەلمێنن چۆن بیرنەکردنەوە دەبێتە هۆى تاوان و کوشتن.

یەکەم: بکوژی سادات
کاتێک لە بکوژی ئەنوەر سادات، سەرۆکی پێشووی میسریان پرسی: بۆچی کوشتت؟، بەوپەڕی دڵنیایییەوە وتی،”چونکە عەلمانی بوو” وتیان: «ئەی دەزانی عەلمانی واتە چی؟،بکوژەکە سەری داخست و وتی،”نا، نازانم”.

دووەم: هەوڵی کوشتنی نەجیب مەحفوز:
کەسێک هەوڵی کوشتنی نووسەری جیهانی و خاوەن خەڵاتی نۆبڵ “نەجیب مەحفوز”ی دا. کاتێک لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا، وتییان بۆ کوشتت؟، لە وەڵامدا وتى،” ئەو پیاوە کتێبی بڵاوکردووەتەوە کە منداڵان بەلارێدا دەبات.
لێیان پرسی کام کتێب؟، بکوژەکە وتی،”من هیچ کتێبێکم نەخوێندووەتەوە و نازانم چیشی نووسیوە”.

سێیەم: بکوژی فەرەج فۆدە
دوای ئەوەی بیرمەند و نووسەر فەرەج عەلی فۆدە تیرۆر کرا، بکوژەکەی وتی،”ئەو کافر بوو، بۆیە کوشتم.”، لێیان پرسى چۆن زانیت، وتى،” لە کتێبەکانییەوە”، وتیان کام کتێب؟، وتى “من خوێندەواریم نییە و نازانم بخوێنمەوە”.

ئەم سەرگوزشتانە پێمان دەڵێن، ئەو کەسانە ترسناکترین جۆری مرۆڤن؛ ئەوانەی خاوەنی جەستە و چاو و دەستی خۆیانن، بەڵام خاوەنی عەقڵی خۆیان نین، پێمان دەڵێت، کاتێک مرۆڤ بێ بیرکردنەوە کار دەکات، خاوەنى هیچى خۆى نییە.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

چیرۆکی دوو خوشک؛ یەکێکیان پێویستی بە بارانە و ئەوەی دی...

چیرۆکی دوو خوشک؛ یەکێکیان پێویستی بە بارانە و ئەوەی دیکەیان هەتاو