"هەموو ئیدارەی راپەڕین رووناک دەبێتەوە"

بڕیارە و ئاگادارکردنەوەیەکى ماوە؛ ئەمشەو پشدەر دەچێتە سەر کارەبای 24 کاتژمێری

964

وریا فەتاح

بڕیارە کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو، قەزای پشدەر بە سەرجەم گوند و ناحیەکانییەوە بچێتە چوارچێوەی پڕۆژەی “رووناکی” و کارەباکەی ببێتە 24 کاتژمێری.

عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری کارەبای ڕاپەڕین وردەکارییەکەی بۆ 964 باس کرد:

وادەی جێبەجێکردن: بڕیارەکە وایە لە 26ی مانگەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، واتە دوای نیوەشەوی ئەمشەو پشدەر دەبێتە 24 کاتژمێری.
چاوەڕوانیی ئیمەیڵێک: هەرچەندە بڕیارەکە دراوە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی ئەو ئیمەیڵەمان بۆ نەهاتووە کە دوگمەی سیستەمەکە دابگرین، بۆیە چاوەڕێین پێش کاتژمێر 12 ئاگادار بکرێینەوە.

تەواوبوونی راپەڕین: بە چوونە ناوەوەی پشدەر، تەواوی ئیدارەی راپەڕین دەچێتە نێو پڕۆژەی ڕووناکی و کارەباکەیان دەبێتە 24 کاتژمێری.

بەڕێوەبەری کارەبای ڕاپەڕین داوا لە دانیشتووانی پشدەر دەکات، پێش ئەوەی سیستمەکە بکەوێتە کار، “وایەر و سێرکێتەکانی ماڵەوەیان بپشکنن”، چونکە بوونی هەر شۆرتێک یان کێشەیەک لە کارەباکەیان، دەبێتە هۆی سەرفبوونی یەکەی زیاتر و پارەی زیاتر لەسەریان دەکەوێت.

کونسوڵخانەى ئەمریکا ستایشى کارەباى 24 کاتژمێرى دەکات

کونسوڵخانەى ئەمریکا ستایشى کارەباى 24 کاتژمێرى دەکات