دیناری عێراقی لە جۆرەکانی 25 هەزاری و پێنج هەزاری. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
964 باسی کردووە
بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی؛ بە مەرج دیناری کۆنە دەگۆڕین بە تازە
964+
ئەحمەد مستەفا
بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، خزمەتگوزاریی گۆڕینەوەی دراوە کاغەزییە زیانپێگەیشتووەکانی کارا کردووە.
بانکەكە، تەنیا بۆ دراوی دیناری عێراقی خزمەتگوزارییەکەی بەردەستە و دۆلار و دراوەکانی دیکە ناگرێتەوە.
بانکەکە لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی، و بەغدا لقی هەیە.
ئەمەش مەرجەکانن:
یەکەم- دراوەکە زیانی پێگەیشتبێت یان تێکچووبێت، بەڵام نەدڕابێت.
دووەم- لە دوو پارچەی جیاواز پێکهاتبێت کە ژمارەی زنجیرەیی جیاوازیان هەبێت.
سێیەم- بە شریتی چەسپێنەر لە یەکێك لە لایەکانەوە لکێنرابێت.
جوارەم- کون کرابێت، یان لە چەند گۆشەیەکەوە پارچە بووبێت.
پێنجەم- هەڵەی چاپکردنی تێدابێت، یان ڕوون نەبێت.
شەشەم- مۆر یان نووسینی لەسەر بێت (بە مەرجێک کاریگەریی لەسەر شێوەی دەرەوەی نەبێت).
حەوتەم- کەمتر لە 50%ی ڕووبەرەکەی لەدەست دابێت.
لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تا 3:00 پاشنیوەڕۆ، یەکشەممە تا چوارشەممە بانکەکە کراوەیە، رۆژی پێنجشەممە بانکەکە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 2:00ی پاشنیوەڕۆ کراوەیە و رۆژانی هەینی و شەممە داخراوە.