جوتیارێک سەرقاڵی چاندنی بنەتۆوە و بە مەکینە زەوییەکەی بۆ دەکێڵی _ وێنە: 964
تا رۆژی 15.3.2026
وادەی تۆماری بایۆمەتری جوتیاران بۆ گەنم لە “هەژماری من” درێژکرایەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرێک لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، لەپێناو سوودمەندبوونی زۆرترین جووتیار، وادەی تۆماری بایۆمەتری جوتیارانی گەنم بۆ بەشداریکردن لە پرۆژەی “هەژماری من” تا رۆژی 15.3.2026 درێژکرایەوە.
ئەوەی زانراوە، تا ئێستا نزیکەی 30 هەزار جوتیار خۆیان تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25.2.2026، دکتۆر. زێدا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان رایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی 30 هەزار جوتیار خۆیان تۆمارکردووە و پێویستە تا پێش 1.4.2026 تەواوی بەڵگەنامەکان بگاتە وەزارەت بۆ کردنەوەی هەژمارەکان.
بایۆمەتری لە هەژماری من دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی چەکی بانکی، وە پارەی گەنم راستەوخۆ دەچێتە سەر هەژمارەکانیان و ئاسانکاری لە وەرگرتنی قەرزی کشتوکاڵی دەکات.