کێی لە پشتە؟
هەنگاوە زێڕینەکە؛ ئەم چوار ساڵە کاری گرنگ لە قەڵادا دەکرێ
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
پڕۆسەیەکی ورد و پلانسازی بۆ دووبارە سەرپێخستن و بوژانەوەی پیرە قەڵات دەستی پێکردووە و رەنگە چوار ساڵی رەبەق بخایەنێ، یونسکۆ و حکومەتی خۆجێی پلانێکی هاوبەشیان هەیە بە یارمەتی کار گروپ. سەردەمی زێڕتنی قەڵا دەستپێ بکەن.
دکتۆر یادگار ئەرگوشی، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای نۆژەنکردنەوەی قەڵا دەڵێ، پڕۆسەکە زۆر وردە، بۆ هەر خانوویەک جۆرە ماددەیەک هەیە لە کەربەلا دەیهێنین، هەم کاری دەوێت و هەم وردە، هەم قەبارەی ماڵەکان و دیکۆرەکانیش جیاوازن.
ئەگەر قەڵا سەرپێ بخرێ، جگە لە بوژانەوەکەی، کافێ و هۆتێل و رێستۆرانت لەوێ دروست دەکرێن، حکومەتیش بەرنامە وایە 50 ماڵ بوژاندنەوەی بۆ بکات.
قه‌ڵاى هه‌ولێر یه‌كێكه له پێگه شارستانیه به‌رچاوه‌كانى هه‌ولێر ، كه خاوه‌نى ئه‌و شێوازه ته‌لارسازى و كاره‌كته‌رێكى بیناسازی گرنگه به درێژایی 6000 هه‌زار ساڵ زیاتر تا ئه‌مڕۆكه ژیانى تێدا به‌رده‌وامه ، بۆیه ده‌كرێت بیكه‌ین به یه‌كێك له كۆنترین شوێنى نیشته‌جێبوون له ئاستى جیهان.
به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان ئاماژه بۆ هه‌بوونى سۆمه‌ری و ئهكهدى و بابلى و ئاشوری و فارسه‌كان و یۆنانى و ئیسلامى و عوسمانى ده‌كات له ماوه‌ى رابوردووى ته‌مه‌نى.
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان قه‌ڵا ده‌كه‌وێته تڕۆپكى گردێكى 28-32مه‌ترى به‌رز له‌ئاستى رووى زه‌وى ، شارۆچكه‌یه‌كى شێوه هێلكه‌ییه ، نیوه‌تیره‌كه‌ى له‌باره‌ى درێژیه‌وه 430مه‌تره، له‌باره‌ى كورتییهوه 340مه‌تره.
پێكهاته شارستانیه‌كه‌ى پێك هاتووه له تۆرێكى ئاڵۆز و كۆڵانى ته‌نگه به‌ر و باریكى پیاده‌ڕۆ، هه‌روه‌ها خانووى كه‌له‌پوری تێدا به‌رجه‌سته‌یه كه خاوه‌نى حه‌وشه‌ى كراوه‌ن، له‌نێو قه‌ڵاتى هه‌ولێر دیوه‌خانه‌كان و ته‌كیه‌كان و خانووى كه‌له‌پوری و باڵه‌خانه گشتییه‌كان و حه‌مام و مزگه‌وت و خانووى گه‌وره تێدا بوونى هه‌یه .بێجگه له‌وه‌ش خاوه‌نى 3 گه‌ڕه‌كى فراوانه ، ئه‌وانیش سه‌راى و ته‌كیه و تۆپخانه.
دیواری شوراكه‌ى یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره ناوازه‌كانى قه‌ڵات،كه له رووى توند و تۆڵییه‌وه ئێجگار پته‌وه ، ئه‌م دیواره‌ى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ڵات به شێوه‌یه‌كى بازنه‌یی به‌ده‌ورى قه‌ڵاتدا خولاوه‌ته‌وه، كه دیمهنێكى جوان و ناوازه‌یان به‌خشیه به قه‌ڵات.
له كۆندا خاوه‌نى دوو ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى بووه ، ئه‌میش ده‌روازه‌ى گه‌وره‌ى باشور و ده‌روازه‌ى گه‌وره‌ى باكور ، كه له پێشوودا هه‌ریه‌ك له‌و ده‌روازانه خاوه‌نى ده‌رگاى تایبه‌تى بووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا