هەواڵەکان؛
رێگایەکی دیکەی ناوازە بۆ شۆفێران کرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە ماوەی پێنج مانگدا هەموو شتێک گۆڕا و دیمەنەکانی جیاوازییەکی گەورە پیشان دەدەن، لە 21.9.2025 تا ئەمڕۆ 24.2.2026، رێگای هەولێر – گۆمەسپان بە تەواوی سیمای گۆڕا، لە کاتێکدا بڕیاربوو شۆفێران تا کۆتایی ئەمساڵ چاوەڕێ بکەن بۆ تەواوبوونی، بەڵام ئەمڕۆ بە فەرمی رێگاکە بەڕووی هاوڵاتیاندا کرایەوە و لە رێگایەکی یەک سایدی تاقەتپڕوکێن بۆ شۆفێر بووەتە رێگایەکی ئۆتۆبانی ساف و جوان.
جووتسایدی ههولێر - گۆمهسپان كرایهوه
لە هەموو شوێنێکی دنیا کاتێک کارەبا نابڕێت، خەڵک دەستخۆشی دەکەن، بەڵام لە کۆیە دۆخەکە پێچەوانەیە! ماوەی هەفتەیەکە کارەبای نیشتمانی لەو قەزایە بووەتە میوانێکی بەردەوام و نەبڕاوە، ئەمەش لەبری خۆشحاڵی، ترسی لای هاوڵاتییان دروست کردووە.
دنیایەکی سەیرە...هەفتەیەکە کارەبای نیشتمانی لە کۆیە نەبڕاوە و هاوڵاتیان نیگەران
بوونی دوو کێشە خوێندکارانی پهیمانگهی تهكنیكی نۆڵیجی له ههولێر گردکردەوە و خۆپیشانادانایان کرد، خوێندكارانی پهیمانگه ئەهلییەکە پێشتر پێیان راگهیاندراوه كه تهنیا 80 خوێندكار وهردهگیرین بۆ خوێندن لهوێدا، بهڵام به قسهی خوێندكارهكان، زیاتر لهم ژمارهیه وهرگیراون، جگه لهوه ئهو خوێندكارانه داوای “دهفتهری كاركردن” دهكهن، بهڵام ئیدارهی پهیمانگه پێیان نادهن
بۆ جاری دووهم خوێندكارانی پهیمانگهی تهكنیكی نۆڵیج گردبوونهوه
ئەمجارەش رێک ئەو قسەی منداڵەکەی کفری بۆی دەبێت کە وتی کەلار بییە شار، ئەوەتا شارەوانی قەزای کەلار پرۆژەیەکی نوێی راگەیاندووە، لەرێگەی سکانکردنی ژمارەیەک بارکۆد، زانیاریت لەسەر ھەر فەرمانگە و جێگایەکی کەلار بوێت پێتدەدات، هەر ئەوەش نا بیری کەلار بکەی هەرکوێت ویست دەتوانی وێنەکەی ببینی.