پاڵەوانانی ژینگەپارێز ئیشەکەیان کرد

زبڵ و خاشاکی ناو قەڵا کۆکرایەوە و گواسترایەوە بۆ کانی قرژاڵە

964+

شۆڕش قادری

هەرچی خۆڵ و خاشاکی زیادە هەبوو لەناو قەڵای هەولێر، بە 10 کرێکار و نۆ بارهەڵگر کۆکرایەوە و گواسترایەوە بۆ زبڵخانەی کانی قرژاڵە.

بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر، چەند وێنەیەکی ناو قەڵای بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، ئەمڕۆ دووشەممە 23.2.2026 لە هەڵمەتێکی فراوان و لە رێگای شۆفڵێک و پۆپ کاتێک و نۆ بارهەڵگری گەورە و هەروەها 10 کرێکار، نزیکەی 975 مەتر سێجا لە پاشماوەی بیناسازی و زبڵ و خۆڵ وخاشاک، لە ناو قەڵای دێرینی هەولێر گواستراوەیەوە و فڕێدرا بۆ زبڵخانەی کانی قرژاڵە و شوێنەکە بە تەواوی پاککرایەوە.

ئیسكان و دەوروبەری قەڵا شۆردران و پاككرانەوە

ئیسكان و دەوروبەری قەڵا شۆردران و پاككرانەوە