"سەروو نۆ ملیۆن و 500 هەزار دیناربوو"

بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە دەفتەری قەرزەکانی سووتاند

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

کاسبکارێکی دەڤەری سۆران بەبۆنەی مانگی رەمەزان دەفتەری قەرزەکانی سووتاند و گردنی قەرزارەکانی ئازاد کرد.

بەشدار موتەلیب کارگەیەکی فەڕش شۆردنی هەیە و بە 964ـی وت، “قەرزەکانم نۆ ملیۆن و 500 هەزار دینار بەسەرەوە بوو، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بڕیارمدا لە هەمووی خۆش بم و لێیان وەرنەگرمەوە بەبێ جیاوازی”.

“بەحوکمی ئەوەی معاش نییە، ئیشەکە هەمووی بووەتە قەرز، دەفتەرەکەی منیش قەرزی ساڵێک و چوار مانگی تێدا بوو و خەڵک فەقیر و هەژاریشی زۆر تێدابوو، دەفتەرەکەم سووتاند و گردنی هەموویانم ئازاد کرد”، بەژدار موتەلیب وای وات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی سووتاندنی دەفتەرەکەی هەستی بە ئارامی کردووە و زۆر دڵخۆش بووە بەو کارەی.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دەفتەرى قەرزەکانى سووتاند و گەردنیانى ئازاد نەکرد

دەفتەرى قەرزەکانى سووتاند و گەردنیانى ئازاد نەکرد