دەرمانڕێژ کراون

دەست بۆ دار و درەخت و گژوگیای ناو پارک و دوورگە ناوەندییەکانی هەولێر مەبەن

964+

شۆڕش قادری

رێتان کەوتە هەولێری پایتەخت، دەست بۆ دار و درەخت و گژوگیای ناو پارک و دوورگە ناوەندییەکان مەبەن، دەرمانڕێژ کراون و مەترسی بۆ سەر تەندروستیتیان دروست دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “خـۆتــان بەدوور بــگـرن لــە لێـکردنەوەی گـژوگـیای بـەهـاری لـە پـارک و بـاخچە و دوورگـە نـاوەنـدییەکان، چونکە بـەمـەبەسـتی پـاراسـتنی رێـژەی ســەوزایی شار، هـەڵمەتـێکـی بــەرفراوانمان دەســتپـێـکردوە، بـەلـێدانی دەرمــانی لـەنـاوبـردنـی گـژوگـیای بـەهـارە”.

هـەڵمـەتەکە لەژێر چـاودێری بەڕێوەبـەری ئەندازەی پـارکـەکان لـە تەواوی سـنووری سەرۆکـایەتی شـارەوانی هـەولێر ئەنجام دەدرێت و مەبەست لەو کارە، رێگەگرتنە لە سووتانی گژوگیا لەکاتی وشکبوون لە وەرزی هاویندا.

جگە لە لێدانی درەمان، تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان، رۆژانە بەنزیـکەی 150 مەکینەی گــیابڕ، گژوگیای ناو پارک و دوورگە ناوەندییەکان هەڵدەپاچن.

هەولێر؛ لە رۆژی ژینگەی شارەکەدا 7 تابلۆی هۆشیاری لە پار...

هەولێر؛ لە رۆژی ژینگەی شارەکەدا 7 تابلۆی هۆشیاری لە پارکەکان دانران