هەواڵەکان؛
گرانی شتومەک خەتای گومرگە
964+
ژووری هەواڵ
پارێزگاری هەولێر بێ سێ و دوو، گرانی نرخی شتومەکی و خواردەمەنی بۆ سیستمی ئەسیکۆدا و رێوشوێنه گومرگییهكانی حكومهتی عێراق گەڕاندەوە و دەشڵێ، لەوەی ئێستا گرانتر دەبێ.
"بهغدا هۆكاری گرانبوونی شتومهكه و چاوهڕێ دهكرێت گرانتریش بێت"
دیزاینەر و خانمە دەستڕەنگینەکان کەوتوونەتە خۆیان و ستایل و شێوازی نوێی جلی کوردییان خستووەتە بازاڕەوە و دەڵێن، ئەمساڵ ترێندە و جەژنیش نزیکە، وە ستایلە کۆنەکانیش زیاتر باوە.
ژنان خۆیان بۆ جەژنی رەمەزان و نەورۆز جلی کوردییان کردووەتە ترێند
بۆنی بەهار نزیک بووەتەوە و کۆتاییهاتنی دەنگی هەورە گرمە و بروسکەی زستان نزیکە، دیسانەوە حاجی لەقلەقەکان وەک نەریتێکی ساڵانە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە دەشتی شارەزوور و ئاسمانی ناوچەکەیان بە جووڵە بە کۆمەڵەکانیان رازاندووەتەوە.
حاجی لەقلەقەکان ئاسمانی شارەزووریان نەخشاند؛ زستان خۆی پێچایەوە
پردی زارگەلی کارەکانی تەواو بوو، بەرووی شۆفێراندا کرایەوە، قەرەباڵغییەکەی دەروازەی گەلی عەلی بەگیش ئیتر نامێنیت.