لە دواى ئەسەدەوە پەکى کەوتبوو
فڕۆکەیەکى مەدەنى لە فڕۆکەخانەى قامیشلۆ نیشتەوە
964+
ئۆفێسى 964 لە رۆژئاوا
ئەمڕۆ شەممە، 21ـی شوباتی 2026، شاندێکی تەکنیکی و پسپۆڕ لە دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سووریا، گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامیشلۆ.
سەردانەکە بە مەبەستی پشکنینی تەکنیکی و ئامادەکردنی فڕۆکەخانەکەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکان لە ئاییندەیەکی نزیکدا.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە دێت کە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو لە نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) واژۆ کراوە.
چاوەڕوان دەکرێت بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکە، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ دانیشتووانی پارێزگای حەسەکە و دەوروبەری دروست ببێت و گەشتە راستەوخۆکان بۆ دیمەشق و ناوچەکانی دیکە دەستپێبکەنەوە.
لەدواى کەوتنى ئەسەد، فڕۆکەخانەى قامیشلۆ پەکى کەوتوو و گەشتە مەدەنییەکانى راوەستان.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح