هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوون

100 بارهەڵگری سەربازی لە هەرێمەوە چوونە باکووری حەسەکە

964+

ئەحمەد مستەفا

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ داتای نزیکەی 100 بارهەڵگری سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  کردووە، کە لە رێگەی دەروازەی سنووری ئەلوەلید و لە هەرێمی کوردستانەوە، چوون بۆ گوندەکانی باکووری رۆژهەڵاتی حەسەکە، لەناو خاکی سوریا.

سەرچاوەکانی روانگەکە باسیان لەوەکردووە، بەشێک لە بارهەڵگرەکان بەتاڵ بوون و بەشێکی دیکەشیان بە کەرەستەی لۆجستی و پێداویستی پاڵپشتی بارکراون.

هیچ زانیارییەک سەبارەت بە سروشتی ئامێرە سەربازییەکان لەبەردەستدا روانگەکە نییە، بەڵام دوای چوونە ناو خاکی سوریا، کاروانەکە بەرەو شاری قامیشلۆ بەڕێکەوتووە، پێش ئەوەی بەردەوام بێت بۆ شاری حەسەکە، لە کۆتاییدا گەیشتوونەتە بنکەی سەربازی قەسرەک لە گوندەکانی باکوری حەسەکە.

هاتنە ناوەوەی ئەم بارهەڵگرانە لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە ناردنی هێزی لۆجستی و پشتیوانی بۆ بنکەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە سەبارەت بە سروشت یان ئامانجی ئەم کاروانە سەربازییە رانەگەیەندراوە.

بە بڕیاری پارێزگار سبەینێ هەموو رێگاکانی چوونە ناو حەس...

بە بڕیاری پارێزگار سبەینێ هەموو رێگاکانی چوونە ناو حەسەکە دەکرێنەوە