بەم رەمەزان و دەمەو بەهارە

ژمارەیەک داربەڕووی جوانی لە قەرەداغ بڕییەوە؛ دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

بەم رەمەزان و دەمەو بەهارە ژمارەیەک داربەڕووی سەوز و جوانی لە ژینگەی قەرەداغ بڕییەوە، پۆلیس پێیزانی و دەستگیریان کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی چەند وێنەیەکی دارە بڕاوەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، لەئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنووری چالاکی بەشەکەیان، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ، توانیویانە لە سنووری گوندی (گەڕەزیل) سەرپێچیکارێک بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی لەجۆری بەڕوو دەستگیر بکرێت کە هەستاوە بە بڕینی چەند درەختێک لە سنووری گوندەکەیان .

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستیانگرتووە بەسەر دارە بڕدراوەکاندا لەگەڵ مشارێکی داربڕین و تەوراسێکدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بەمەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی، رادەستی دادوەری لێکۆڵینەوە دەکرێت.

لە سلێمانی بە تۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی پێنج هاوڵاتی...

لە سلێمانی بە تۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی پێنج هاوڵاتی دەستگیر کران

لە سلێمانی پێنج كەس بەهۆی دەستدرێژیكردنە سەر ژینگە دەس...

لە سلێمانی پێنج كەس بەهۆی دەستدرێژیكردنە سەر ژینگە دەستگیركران