بەڕێوەبەرایەتى ئاوى کەرکوک:
لە سەرەتاى مانگى داهاتووەوە؛ هەر کەسێک لە کۆڵان ئۆتۆمبێل بشوات سزاى دەدەین
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکوک بڕیاریدا لە رۆژی 1.3.2026ـەوە دەست بە هەڵمەتێکی فراوان بکات، هەرکەسێک پێوەری ئاوی نەبێت یان بە ئاوی خواردنەوە ئۆتۆمبێل و کۆڵان بشوات، رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لیژنەیەکی هاوبەشی لە بەشەکانی (زیادەڕۆیی، یاسایی، داهات و جێبەجێکردن) بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان پێکهێناوە بۆ بڕینی زیادەڕۆییەکان و بڕیاریدا لە چوار حاڵەتدا هاوڵاتیان و کاسیکاران سزا بدات ئەگەر:
هەر ماڵ، دوکان، گەراج یان باڵەخانەیەک زیادەڕۆیی کردبێتە سەر تۆڕی ئاو یان بە نایاسایی ئاوی راکێشابێت.
هەر شوێنێک لە یەک هێڵی ئاو زیاتری هەبێت بەدەر لە رێنماییەکان (واتە دوو ئاو یان زیاتری هەبێت).
هەر هاوبەشێک کە پێوەری ئاو (تەوافە)ی نەبەستبێت یان بەپێی یاسا دانەمەزرابێت.
بەکارھێنانی ئاوی خواردنەوە بۆ مەبەستی دیکە، وەک شتنی کۆڵان و شەقام یان شتنی ئۆتۆمبێل کە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی ئاو.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری دەدات و داوا لە هاوڵاتیان دەکات تا پێش 1.3.206 خۆیان زیادەڕۆییەکان لاببەن و دۆخەکەیان یاسایی بکەنەوە، ئەگەرنا هیچ چاوپۆشییەک ناکرێت.
بۆ ئاگادارکردنەوە لە هەر سەرپێچییەک یان زیادەڕۆییەک، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن: 07717887854