ئەوانەی کەمئەندامییان 100%

بەخێوکار بۆ پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر دابین دەکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر بەخێوکار بۆ بەشێک لە ئەندامەکانئ دابیندەکات کە رێژەی کەمئەنداییەکەیان لە 100% بۆ ئەم مەبەستەش ئاگاداری کردوونەتەوە سەردانی لقەنیان بکەن بۆ رایی کردنی مامەڵەکانیان.

ناوی چواری، ناسنامەی موچە، کارتی نیشتمانی و وێنە، لەو پێداویستیانەن کە لە کەمیاندامەکان داواکراوە لەگەڵ خۆیان ببەن.

پێویستە ئەر کەمئەندامێکی 100% راپۆرتی لیژنەی پزیشکی ببات و ئەوەی تێدا روونکرابێتەوە کە رێژەکەی 100%، ئەگەریش راپۆرتەکەی کۆن بوو پێویستە سەردانی وەزارەت پێشمەرگە بکات.

ئەو پێداویستیانەی کە پێویستە بەخێوکار ئامادەیان بکات بریتین لە ناوی چواری، تەمەنی سەرووی 18 ساڵ بێت، بەڵێننامە لە دادنووس پڕبکاتەوە کە هیچ موچەیەکی نییە، پەیوەندی خزمایەتی بە کەمئەندامەکەوە روونبکرێتەوە، چوار وێنە، کارتی نیشتمانی و دوو ژمارەی موبایل.

لقی سلێمانی ئەندامەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە دەتوانن رۆژانی دووشەممە بۆ مەبەستی راییکردنی مامەڵەی دابینکردنی بەخێوکار، سەردانیان بکەن.

بەخێوکار بۆ پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر دابین دەکرێت

کەمئەندامانی سەنگەر داوای موچەکانی پار دەکەن و زیاتر ل...

کەمئەندامانی سەنگەر داوای موچەکانی پار دەکەن و زیاتر لە 200 سەر کاریلەش مرداربوونەوە

کەمئەندامانی سەنگەر ناڕازین؛

کەمئەندامانی سەنگەر ناڕازین؛ "موچەی مانگی یەکمان بەتەنیا ناوێ"