"کۆرندۆک خواستی زۆر لەسەرە"
لە سلێمانییەوە هاتوون و لە هەولێر خواردنی کۆریی دەفرۆشن
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەمسەر تا ئەوسەری بەردەم قەڵای هەولێر و ناوبازاڕ بە رووناکییەکان و کۆشکەکانی خواردن رازێندراوەتەوە و خواستیش لە خواردنی کۆرییەکانە.
پەیامنێری 964 پیاسەیەکی ناو فێستیڤاڵ و کۆشکەکانی کرد و ئەوەی سەرنجی راکێشا کۆشکی خواردنە کۆرییەکان بوو، کە لە سلێمانییەوە هاتوون و بڕیارە تا کۆتایی مانگەکە ئەو جۆرە خواردنانە بفرۆشن.
تۆڵە تاهیر خاوەن خواردنگە کۆرییەکە وتی، هاوڵاتیان خواستیان زۆر لەسەر کۆرندۆک و سوشی و شیرینیەكانە موشتەری بەتایبەتی هاتووە بۆ لامان.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح