کچێک خواردنی ناو دراما کۆرییەکان دەفرۆشێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
سەناریا ئەکرەم لە ساڵی 2021ەوە کاری دروستکردنی خواردنی ناو دراما و فیلم کارتۆنە کۆریەکانە، ئێستا دوکانێکی تایبەتی داناوە.
خۆی دەڵێت، لە ساڵی 2019 سەردانی چەند وڵاتێکی ئاسیای کردووە بۆ فێربوونی ئەو خواردنانە.
“خەڵک زۆر ئارەزووی خواردنی کۆری دەکات، دەیانەوێت تاقی بکەنەوە”، سەناریا وا دەڵێت.