جارێ بەتەمای لابردنی سۆپاکانتان مەبن

کەشێکی سارد روو لە کوردستان دەکاتەوە

964+

شۆڕش قادری

جارێ بەتەمای لابردنی سۆپاکانتان مەبن، چونکە سبەی کەشێکی فێنک و تاڕادەیەک سارد روو لە کوردستان دەکاتەوە و پلەی گەرما نزیکەی شەش پلە نزم دەبێتەوە، نمەبارانیش لە هەندێک شوێن بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 18.2.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان ناوبەناو ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە، بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

بۆ سبەی پێنجشەممەش، هەور لە ئاسمان دەمێنێتەوە و لە کوێستانەکانیش ئەگەری نمەباران هەیە، دواتر بارستە هەوایەکی سارد لە ناوچە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە و بەهۆیەوە پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان چوار بۆ شەش پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوە بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی

پیرمام: 19 پلەی سیلیزی

سۆران: 18 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی

دهۆک: 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت؛ وشکەسەرماکە نامێنێ

بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت؛ وشکەسەرماکە نامێنێ

لە شەختەی بەیانییانەوە بۆ نمەبارانی شەو؛ کەشوهەوا دەگ...

لە شەختەی بەیانییانەوە بۆ نمەبارانی شەو؛ کەشوهەوا دەگۆڕێت