لەنێوان چۆمان و سۆران

رێگەی بەدیل لەبری شاخە داڕماوەکەی هامڵتۆن دۆزرایەوە

964+

ئاکام غەفور _ سۆران

بەڕێوەبەری رێگاوبانی سۆران دەڵێ، لەنزیک پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان رێگەی بەدیلی هاتوچۆ لە نێوان چۆمان و سۆران دۆزراوەتەوە، ئەو رێگە بەدیلەش تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک رێگەپێدراوە.

هێشتا داڕمانی شاخ و به‌ردی رێگای هاملتۆن له‌ نێوان ئیداره‌ی سۆران و چۆمان به‌رده‌وامه‌، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سۆرانیش داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات خۆیان له‌ رێگاكه‌ نه‌ده‌ن.

په‌یامنێری 964 له‌ شوێنی داڕمانی شاخ و به‌ردی رێگای هاملتۆنه‌، به‌ دیاریكراوی له‌ نێوان هه‌ردوو گوندی ناوپردان و كه‌ورته‌، تیمه‌كانی پاراستنی رێگاوبان و تیمی دیكه‌ش خه‌ریكی كارن و به‌دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی رێگاكه‌دان، كه‌ رێگایه‌كی سه‌ره‌كییه‌ و سۆران به‌ چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران و دواتریش ئێران ده‌به‌ستێته‌وه‌.

خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری رێگاوبانی سۆران بە 964ی وت، سبەینێ شاخی هامڵتۆن پشکنینی تێدا دەکرێ و بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێ بکرێتەوە یان کاری دیراسەکردنی بۆ بکرێ و درزی تێدا بێت، ئەو درزە دادەڕمێنرێ تا مەترسی دروست نەکات.

پێشتر، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سۆران هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب به‌ 964ی راگه‌یاند، داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن رێگاكه‌ نه‌گرنه‌به‌ر، چونكه‌ مه‌ترسیداره‌، و به‌ هه‌موو لایه‌ك له‌ تیمه‌كانی كردنه‌وه‌ی رێگا و پاراستنی رێگاوبان و لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی رێگاكه‌ن.

پێداچوونەوە؛ ئەحمەد مستەفا

"رێگا به‌دیله‌كانی رێگای هاملتۆن زۆر سه‌لامه‌ت نین"