سۆران بەرەو چۆمان
داڕمانی شاخێكی رێگای هاملتۆن به‌رده‌وامه و مه‌ترسی هه‌یه
964+
ئاكام غه‌فور
ئه‌م ئێواره‌یه‌ی سێشه‌ممه شاخ و به‌ردی رێگای هاملتۆن، كه سۆران به چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، داڕما و رێگاكه‌یان گرت، هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌ر رێگاكه‌ش هه‌یه و به ئاسته‌م رێگای تێپه‌ڕین هه‌یه.
په‌یامنێری 964 خۆی گه‌یانده ئه‌و شوێنه‌ی كه شاخه‌كه‌ی لێ داڕماوه و ده‌كه‌وێته نێوان گونده‌كانی ناوپردان و كه‌ورته.
قایمقامی چۆمان ئه‌حمه‌د بارزان به 964ی راگه‌یاند، تیمه‌كان خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كاری به‌و رێگایه نییه با پێیدا نه‌ڕوا، چونكه هێشتا مه‌ترسی هه‌یه و رێگاكه به ئاسته‌م كراوه‌ته‌وه.
وتیشی، به‌رده‌وام به‌ردی شاخه‌كه دێته خواره‌وه، بۆیه پلان هه‌یه خۆمان به ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌مووی بێنینه خواره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌مێنێت له‌ناكاو بێته خواره‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پاككردنه‌وه‌ی رێگاكه و لابردنی مه‌ترسییه‌كان كاتێكی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی 964 یه‌كه‌مجاره به‌م شێوه زۆره به‌ردی شاخی رێگاكه داڕمێت و پێشتر به‌م جۆره نه‌بووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا