لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – تکریت
سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا؛ یەکێکی دیکەشیان بریندارە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – تکریت، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و تیایدا سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەشیان برینداربوو.
ئۆتۆمبێلەکە لەجۆری نیسان پاسفەندەرە و رووداوەکە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 17.2.2026 روویداوە.
بەقسەی چەند شایەتحاڵێکی رووداوەکە، تەرمەکان و بریندارەکەش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تکریت.
مامۆستا عولا عومەر کچە خوێندکارێکی زانکۆی تکریت بە 964ـی وت، “خوێندکاری ماستەرم و رۆژانە هاتوچۆ دەکەم، نزیک کاتژمێر 1:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ، دوای دەرچونم لە زانکۆ و لە نزیک ناوچەی معێبدی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاسفاندەر لە پێشمانەوە بەخێرایەکی زۆر دەرۆیشت، لەپڕ کۆنتڕۆڵی لەدەستدا وەرگەڕا”.
“کە چوومە سەر رووداوەکە بینیم سێ تەرم کەوتووە کە هەموویان ئەندامی یەک خێزان بوون، یەکێکی دیکەشیان بەسەختی بریندار ببوو”، عولا عومەر وای وت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری