ناوچە کوردییەکان لەلایەن رۆڵەکانییەوە بەڕێوەدەبرێن

هەسەدە وردەکاری تێکەڵبوونەوە لەگەڵ دەوڵەتی سوریا ئاشکرا دەکات

964+

ژێوار خدر

پرۆسەی تێکەڵبوونەوەی هێزە سەربازی و دامەزراوە ئیدارییەکانیان بە حکومەتی سووریا دەستیپێکردووە و هەسەدەش دەڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی سەقامگیری و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان، هاوکات دڵنیایی دەدەن کە ناوچە کوردییەکان وەک خۆیان دەمێننەوە و لە لایەن رۆڵەکانی خۆیانەوە بەڕێوەدەبرێن.

ناوەندنی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ سێشەممە 17.2.2026 بڵاویکردەوە، تەواوی هێزە سەربازییەکانیان بۆ سەربازگەکان کشاندووەتەوە و وانەیان لە هەڵەکانی رابردوو وەرگرتووە، ئێستا کار دەکەن بۆ ئەوەی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەری خۆسەر و ئەندامەکانیان وەک خۆیان لە ناو پەیکەری دەوڵەتی سووریادا بمێننەوە.

بەپێی زانیارییەکان، دەبێت ئەندامانی ئاسایش و بەڕێوەبەرەکانیان لە ناو وەزارەتی ناوخۆی سووریا پێگەی خۆیان بپارێزن و لیژنەی هاوبەش بۆ سەرپەرشتی ئەم تێکەڵبوونەوەیە پێکهێنراوە، هەرچەندە ئەم پرۆسەیە کاتی دەوێت، بەڵام هەسەدە لە سەرکەوتنی دڵنیایە.

دەربارەی دۆخی مەیدانی، بڕیار دراوە هێزە سەربازییەکان لە دەوروبەری کۆبانێ بکشێنەوە و هێزە ئەمنییەکان شوێنیان بگرنەوە، ئەوەش بۆ پاراستنی تایبەتمەندی ناوچە کوردییەکان کە چڕیی دانیشتووانی کوردیان تێدایە، هاوکات لە لایەنی سیاسی و کارگێڕییەوە، گفتوگۆکان لە دیمەشق بەردەوامن و کێشەیەک لەسەر دانانی “جێگری وەزیری بەرگری” هەیە، کە هەسەدە کار دەکات بۆ ئەوەی بە فەرمی رابگەیەنرێت، هێزە ئەمنییەکانیش کە لە دیمەشقەوە هاتوون لەگەڵ لیژنە ناوخۆیییەکان کار لەسەر تەواوکردنی ئەم پرۆسە مێژووییە دەکەن.

جێبەجێکردنی رێکەوتنەکە؛ هێزەکانی (هەسەدە) گەڕانەوە شا...

جێبەجێکردنی رێکەوتنەکە؛ هێزەکانی (هەسەدە) گەڕانەوە شاری حەسەکە