وەبەرهێنەر دەیکات

چارەنووسی وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای گەرمیان بە وزەی خۆر دیار نییە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیان لە رێگەی کشتوکاڵی گەرمیانەوە پارچە زەویەکیان ئامادەکردووە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لەرێگەی وەبەرھێنەوە، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ئەو زەویەی دیاریکراوە رووبەرەکەی 300 دۆنمە، دەکەوێنە سنووری ناحیەی سەرقەڵای سەر بە قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان.

ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان بە 964ـی وت، پرۆژەکە لەلایەن کەسێکی وەبەرھێنەوە دروست دەکرێت کە بەرھەمھێنانی کارەبایە بە وزەی خۆر، ئەوا وەک کارەبای گەرمیان تەنیا زەوییان بۆ تەرخانکردووە.

“کارەکانی پرۆژەکە ماوەیەکی زۆرە لە ئەنجومەنی وەزیرانە، تا ئێستا ھیچ وەڵامێکی نەدراوەتەوە و ھیچ شتێک بە ئێمە نەگەیشتووە لە قبوڵکردن یان رەتکردنەوەی پرۆژەکە”، ئالان ئەرکان وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو وێستگەیە 25 مێگاوات کارەبا بەرھەمدەھێنێت دوای تەواوبوونی، کارەباکەی تایبەت نابێت بە گەرمیان، حکومەت لێیدەکڕێتەوە و دەیخاتە سەر تۆڕی نیشتیمانی.

بەشە کارەبای گەرمیان 115 مێگاواتە، لەم کاتەدا رۆژانە زیاتر لە 16 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت بە ھاوڵاتیان، ئەمەش بەپێی خواستی ھاوڵاتیان لە وەرزەکاندا دەگۆڕێت

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە زاخۆ 325 هاوبەشی کارەبا وزەی خۆر بەکاردەهێنن

لە زاخۆ 325 هاوبەشی کارەبا وزەی خۆر بەکاردەهێنن