"هەر کیلۆیەک دوو هەزار دیناری چووەتەسەر"

لە هەولێریش گۆشتی ئاژەڵ بەزیندەقەپان گرانبووە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە هەولێریش گۆشتی ئاژەڵ بەزیندەقەپان گرانبووە و هەر کیلۆیەک نزیکەی دوو هەزار دیناری چووەتەسەر.

حاجی حەمەدەمین ئاژەڵدارە و لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “مەسرەفی حەیوانی زۆرە و هەموو ساڵێکدا لەم کاتەدا نرخەکەی بەرزدەبێتەوە، مانگێک پێش کیلۆیەک گۆشتی ئاژەڵ بەزیندەقەپان بە حەوت هەزار و 500 دیناربوو، بەڵام ئێستا نۆ هەزار و 500 دینار دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری بەرزبوونەوەی گۆشتی ئاژەڵ لەئێستادا بۆ خواستی هاوڵاتیان و بازاڕ گەرمی دەگەڕێتەوە.

لەچەند رۆژی رابردوودا نرخی گۆشتی سوور لە سلێمانی و چەند شوێنێکی دیکەی کوردستانیش بەرزبووەتەوە و هەر کیلۆیەک گۆشت نزیکەی دوو هەزار دینار گرانبووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

گۆشت گرانبوو؛ هەر کیلۆیەک 2000 هەزار دیناری چووەسەر

گۆشت گرانبوو؛ هەر کیلۆیەک 2000 هەزار دیناری چووەسەر

لەناو بازاڕی سۆران نرخی گۆشت وەک خۆیەتی و گۆڕانکاری بە...

لەناو بازاڕی سۆران نرخی گۆشت وەک خۆیەتی و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە