لە پارێزگای سلێمانی
لەماوەی مانگێکدا 30 نەشتەرگەریی هەرس و جگەر ئەنجامدراوە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە مانگی رابردوودا 3560 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاریی سلێمانییان کردووە و لەکۆی ئەو ژمارەیە 30 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، مانگی شوباتی رابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 30 نەشتەرگەریی هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 241 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 163 هەناوبینی كۆڵۆن و 36 رەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 11 سۆنەری هەناوبینی و 153 سۆنەری گشتی ئەنجامدراون، لەگەڵ ئەوەشدا 35 تیشك و سیتی سكان گیراون.
هەر لە هەمان مانگدا 141 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە خەوێنراون.
ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکراشی دەکات، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 47 وەرگرتنی نموونە بە سۆنەر، سێ وەرگرتنی نموونە لە جگەر، 10 هێڵكاریی سوورێنچك و 2535 پشكنینی خوێن ئەنجامدراوە.