"سووربووین هەڵبژاردنی سەرۆک دوانەخرێت"
سەرۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی سه‌رۆك كۆماره‌وه داوای لێکدانەوە “التفسیر” لە دادگای فیدڕاڵی دەكات
964+
فەرهاد حەسەن
سەرۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماره‌وه داوای “تەفسیر” لە دادگای فیدڕاڵی دەكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ته‌واوبوونی واده‌ی ده‌ستوری بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی په‌رله‌مانی عێراق له نوسراوێكدا كه رۆژی 12.2.2026 ئاڕاسته‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقی كردووه، داوا ده‌كات ماددەی (72/دووەم/ب)ی دەستور لێکدانەوە (ته‌فسیر)ی پێبدرێت.
ماددەی (72/دووەم/ب)ی دەستوری عێراق تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و تیایدا هاتووه، له‌دوای به‌ڕێوه‌چونی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پێویسته له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت.
له نوسراوه‌كه‌دا، کە ئەمڕؤ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه “سەرۆك كۆمار لە وادەی دیاریكراوی دەستوریدا هەڵنەبژێردراوە، ئەوەش بەهۆی تەواونەبوونی رێژه‌یی یاسایی په‌رله‌مانتاران له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، سەرباری ئەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان سوربووە لەسەر ئەوەی ئەم پرسە دوانەخرێت”.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ترسی هەیە لەوەی کە پڕۆسەی سیاسی وڵات نەكەوێتە بۆشاییه‌وه و سەرپێچی دەستور نه‌كرێت، هەروەها بۆ ئەوەی حكومەتی ئایندە شەرعیەت لەدەستنەداتئ ئەم نووسراوەی بۆ دادگا ناردووە.
هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانی عێراق لە رۆژی 29.12.2025 یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و په‌رله‌مانتاران سوێندیان خوارد و دواتریش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام تاوەکو ئێستا نه‌توانراوه سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت.
سەرۆك كۆمار مەرسوومی بۆ پارێزگاری كەركوك دەركرد