رێژەی پیسی هەوای هەولێر دابەزیوە
964+
فەهمی نەبی
بەگوێرەی خوێندنەوەکانی ئەپڵیکەیشنی AQAir رێژەی پیسی هەوای شاری هەولێر ئەمڕۆ هەینی دابەزیوە بۆ 86 پلە، ئەو ژمارەیە بەڕێژەیی واتا مامناوەند.
تۆمارکردنی ئەو ژمارەیە لە کاتێکدایە، هەفتەی پێشوو، رێژەی پیسی هەوای هەولێر لەسەرووی 100 پلە بوو.
ئەپڵیکەیشنی AQAir، رێژەی پێوانەکردنی هەوای شارەکان لەسەرانسەری جیهان تۆمار دەکات.
بەگوێرەی ئەو ئەپڵیکەیشنە، رادەی پێوانەکردنی هەوا، ئەگەر رێژەکەی لەنێوان ژمارە یەک بۆ 50 بوو گونجاوە، بەڵام لە ژمارە 51 بۆ 100 مامناوەندە، لەسەرووی ئەو ژمارەیەوە ئەگەر رێژەکە بەرزتر بێت گونجاو نیە بۆ ژیان.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە وەرزی هاویندا، رێژەی پیسی لە شاری هەولێر سەرووی 180 پلە تۆمار دەکات.