دیمەنێکی بەهاریی گوندی باکرمان لە قەزای ئاکرێ - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
جەوەکە بەهارییە
ئەم دوو رۆژە باران نابارێت؛ پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە
964+
وریا فەتاح
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلێکی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما روو لە ناوچەکە دەکات.
کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە (15.2.2026):
ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ (2 بۆ 3) پلە بەرزدەبنەوە.
کەشوهەوای سبەی دووشەممە (16.2.2026):
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت و (1 بۆ 3) پلەی دیکە دەچنە سەرەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی دووشەممە:
گەرمیان: 23 پلە
هەولێر: 22 پلە
کەرکوک: 22 پلە
هەڵەبجە: 20 پلە
چەمچەماڵ: 20 پلە
زاخۆ: 20 پلە
سلێمانی: 19 پلە
دهۆک: 19 پلە
پیرمام: 19 پلە
سۆران: 17 پلە
حاجی ئۆمەران: 10 پلە