"بەسایەی خوێندکارانی وێژەیی تووشی کێشە بووین"
خوێندکارانی پەیمانگای نۆڵج ناڕازین و داوای باج و دەفتەری کارکردن دەکەن
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بەشێک لە خوێندکارانی پەیمانگای نۆڵج لە هەولێر گردبوونەوە و داوای باج و دەفتەری کارکردن لە سەندیکای کارمەندانی تەندروستی دەکەن.
مستەفا عەبدوڵا یەکێک لە خوێندکارە ناڕازییەکان قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “بەشێک لە خوێندکارانی بەشی وێژەیی فێربوون لە بەشی جوانکاری و بەشە پزیشکییەکان دەخوێنن، ئەوەش بەهەموو شێوەیەک نایاساییە”.
“بە سایەی ئەوانەوە ئێمەش تووشی کێشە بووین و سەندیکا دەڵێت، هەویەش نادەینە ئێوە، لەکاتێکدا ئێمە بەشی تەکنیکی و پەرستارین و حەقی خۆمانە هەویەی خۆمان هەبێت”، مستەفا عەبدوڵا وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی پار وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، مۆڵەتی وەرگرتنی 80 خوێندکاری بە پەیمانگا داوە، بەڵام ئەوان 240 خوێندکاریان وەرگرتووە و نزیکەی 160 خوێندکار ناوی نییە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری