بە یەک ملیار دینار

بانکی رافیدەین پشتگیریی 83 پڕۆژە دەکات

964+

ئەحمەد مستەفا

بانكی رافیدەین، 54هەمین دەستپێشخەری نایابی خۆی بۆ پشتگیریکردنی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان راگەیاند.

ئەم دەستپێشخەرییە بە بڕی یەک ملیار دیناری عێراقییە و بۆ 83 سوودمەندە.

بانكەکە دەڵێ، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بانكەكەدایە بۆ دابینكردنی دارایی بۆ خاوەنكار و گەنجان، بەپێی دەستپێشخەرییەكەی بانكی ناوەندی عێراق.

تا ئێستا، ژمارەی پڕۆژە وەرگیراوەكان گەیشتووەتە پێنج هەزار و 284 پڕۆژ، بە گشتی بڕی 67 ملیار و 941 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ پڕۆژەكان خەرج كراوە.

ئەمەش پابەندبوونی بانكەكە بە رێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق و پشتگیریکردنی پڕۆژە كارگێڕییەکان نیشان دەدات.

بانکی رافیدەین: هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ دروستبوونى قەیرا...

بانکی رافیدەین: هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ دروستبوونى قەیرانی نەختینە