یەک کاتژمێر لە نەخۆشخانە مایەوە

شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی لەسەر رێگەی مەخموور وەرگەڕا گیانی لەدەستدا

964+

ئەحمەد شەمزین -هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لەسەر ڕێگەی سەرەکیی هەولێر – مەخموور، شۆفێرەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە لە کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە لە نێوان گوندی سێبیران و گوندی گەردەشینە روویداوە، کاتێک بارهەڵگرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

فاخیر کاکۆ، کە خزمێکی نزیکی شۆفێرەکەیە، بە 964ـی راگەیاند: “دوای ئەوەی شۆفێرەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی رۆژئاوا لە هەولێر، تەنیا یەک کاتژمێر لەژێر چاودێریی پزیشکیدا مایەوە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.”

وتیشی: “ئێستا خەریکی رێکارەکانین بۆ ئەوەی تەرمەکەی ببەینەوە مەخموور و لە گوندی گەردەشینە بە خاکی بسپێرین.”

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

له‌ هه‌ولێر رۆژانه‌ لانیكه‌م 15 رووداوى هاتوچۆ رووید...

له‌ هه‌ولێر رۆژانه‌ لانیكه‌م 15 رووداوى هاتوچۆ روویداوه‌