کەمئەندامێکی سەنگەر :
“40 ساڵە قاچێکم لەدەستداوە و ئێستاش ژیانمان بەرەو کولەمەرگی دەڕوات”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
کەمئەندامێکی سەنگەر دەڵێت، دواکەوتن و پێنادانی مووچەکانیان وایان کردووە ژیانیان بەوەر سەختی و کولەمەرگی بڕوات، ئەو کە 40 لەمەوبەر لە پێشمەرگایەتی شاخ قاچێکی لەدەستداوە پەشیمان نییە لەوەی کردوویەتی بەڵام دەڵێت “ئەگەر ئێستا ببمەوە بە پێشمەرگە ئەو دڵسۆزییەی جارانم نابێط”<
ئەمڕۆ لە سلێمانی، بەشێک لە کەمئەندامانی سەنگەر لەبەردەم بانک گردبوونەوە و ناڕەزاییەن دەربڕی و داوای دوو موچەکەی مانگەکانی 9 و 10ـی ساڵی رابردوویان کرد، نەوزاد عەزیزیش کەمئاندامەکەی سەنگەر بە 964 ی وت، بەداخەوە هەست دەکەین ئەو خەباتەی کردوومانە بە لاڕێدا دەبرێت و ماف و هەقی خۆمان پێنادرێت.
وتیشی “لە مانگی ئەیلوولەوە هیچ موچەیەکمان وەرنەفرتووە و وایان لێکردووین ژیانمان بەرەو کولەمەرگی بڕوات”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن