ده‌ستگیركراوانی داعش له زیندانێكی سوریا، فۆتۆ: ئاژانسه‌كان
زۆرینه‌كان تورک و سوریین
ره‌گه‌زنامه‌ی داعشه ده‌ستگیراوه‌كانی هێنراونه‌ته عێراق ئاشكرا كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی دادی عێراق رەگەزنامەی ئەو ئەندامانەی داعشی ئاشکرا کرد کە لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق و رایگەیاند، کۆی ژمارەی دیلەکان لە 61 وڵاتەوە گەیشتووەتە پێنج هەزار و 703 کەس، کە چوار هەزار و 253 کەسیان عەرەبن و 983 کەسیان بیانین.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، 467 كه‌س لە زیندانییەکان عێراقی و سێ هەزار و 543 کەسیان سووریین.
وەزارەتەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، زۆرترین ژمارەی زیندانییەکان لەم وڵاتانە هاتوون: مەغریب (187)، تورکمانستان (165)، تورکیا (181)، تونس (234)، روسیا (130)، میسر (116) .
محەمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی داد لە راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت، “کۆی ژمارەی زیندانییەکان لە 61 وڵاتەوە گەیشتە پێنج هەزار و 703 کەس، لەناویاندا چوار هەزار و 253 عەرەب و 983 کەسی بیانی”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “467 لە زیندانییەکان عێراقی بوون و سێ هەزار و 543 زیندانییه‌كان سوری بوون”.
لە درێژەی قسەکانیدا محه‌مه‌د لعێبی ده‌ڵێت، “لە زیندانی ناوەندیی کەرخ هۆڵەکان نۆژەنکرانەوە و ده‌ستگیركراوه‌كان بە بەکارهێنانی ئەو داتابەیسەی کە دابینکرابوو، پۆلێن کران”.
عێراق پێشوازی لە چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش كردووه، كه لیسته‌كه‌یان له‌لایه‌ن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كه چه‌كداری وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك کەنەدا، ئەمریکا، بەریتانیا، ئۆکرانیا، هیندستان، ئوسترالیا، بەلجیکا، جۆرجیا و دانیمارکیشی تێدایه.
به گوێره‌ی زانیاریی میدیا عێراقییه‌كان، تا ئێستا حه‌وت هه‌زار و 500 ده‌ستگیركراوی داعش له سوریاوه گواستراونه‌ته‌وه عێراق.